
کۆمپانیای گروپی دابین کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتی بەرچاوە لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٠٣ بەپێی یاسای کۆمپانیاکانی عێراق ژمارە ٢١ی ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە، پێکهاتووە لە کۆمپانیای جۆراوجۆر کە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و عێراقدا کاردەکەن. کۆمپانیای گروپی دابین پابەندە بە پاراستنی ستانداردە ڕێکخراوەییەکان بە ئەنجامدانی چالاکیە بازرگانی و وەبەرهێنانەکانی بە پابەندبوونێکی تەواو بە ڕێسا و ڕێنمایەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان. ئەو سێکتەرانەی کە کاری تێدا دەکات بریتین لە : پیشەسازی جۆراوجۆر ،و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و پاککردنەوەی نەخۆشخانە و شارەکان و کەرتی تەندروستی و کشتوکاڵی و بەخێوکردنی مەڕو ماڵات و وەبەرهێنانی خانوبەرە و خزمەتگوزاری سکوریتی و خزمەتگوزاری پشکنینی ئۆتۆمبێل و گەشتوگوزار .لەو چوارچێوەیەشدا خاوەنی ١٢ مۆڵەتی وەبەرهێنانین.

دابین گرووپ، بووەتە هێزێکی تایبەت بە بونیاتنانی ئابووریی داهاتوو و بەرهەمدار لە کوردستان و ناوچەکە ، ئەمەش لە ڕێگەی داهێنان و دروستکردنی هێزی پیشەسازی و کۆمپانیا تایبەتمەندەکانەوە کە لە کەرتە هەمەجۆرەکاندا، وەک ناوەندێکی بەرزبوونەوەی ئاستی بازرگانیی مۆدێرن وبنەمای زانستی و تەکنۆلۆژی کار دەکەن.
کۆمپانیای گرووپی دابین ,کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتی باوەڕپێکراوە لە کوردستان و عێراق، لەسەر ئاستی ناوخۆدا متمانەی تەواومان بەدەست هێناوە لە ڕێگای بەرزی کوالیتی پڕۆژەکانمان و کێبڕکێمان لەگەڵ بەرهەمی کۆمپانیا ناوخۆ و دەرەکییەکان.
وەک چۆن لەسەر ئاستی ناوخۆدا متمانەمان بەدەست هێناوە، لە هەوڵداین بۆ ئەوەی بتوانین داواکارییە هەرێمییەکان چارەسەر بکەین و دەرفەتمان هەبێت بە پێشبڕکێکردنێکی باش لە بازاری ناوچهكه ڕۆڵ ببینین.
ئامانجمان پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ و دەستی کاری ناوخۆیە بەشێوەیەک کار و بەرهەمەکانمان لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی وەکو (ISO) بگونجێت.