
Dabin Group
یەکێکە لە کارگە دیار و بەڕچاوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە ژێرخانی ئابووری و پیشەسازی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک. ئەم کارگەیە لە قەزای هەریرە و لە چەند هێڵێکی بەرهەمهێنان پێکهاتووە کە بریتین لە: هێڵی بەرهەمهێنانی دۆشاوی تەماتە: کە ڕۆژانە توانای وەرگرتنی (١٢٠ تۆن) تەماتەی هەیە. هێڵی بەرهەمهێنانی شەربەتی ترێ. هێڵی بەرهەمهێنانی شەربەتی میوە. هێڵی بەرهەمهێنانی فینگەر. ئەمەش لە ڕووی پاراستنی ئاسایشی خۆراک و پێگەی ئابووری گرنگی خۆی هەیە. جگە لە وەرگرتنی بەرهەمێکی زۆری ساڵانەی جووتیارانی ناوچەکە، هەلی کارێکی زۆری بۆ خەڵکی ناوچەکە ڕەخساندووە.
