
Dabin Group
ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی گرنگی کشتوکاڵی و ئاژەڵدارییە کە لەلایەن کۆمپانیای کەنار بەڕێوەدەبرێت و لەژێر یاسای وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بنیات نراوە. ئەم پڕۆژەیە جگە لە بەخێوکردنی مانگای شیر کە بە (زێڕی سپی) ناسراوە و ساڵانە چەند هەزار تۆن شیری خۆماڵی بەرهەم دەهێنێت و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر بەکارهێنەران دابەشی دەکات، هەروەها ساڵانە چەندین هەزار تۆن گۆشتی سووریش بەرهەم دەهێنێت. ئەمەش بووەتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ چەندین کرێکار و کەسی شارەزا و لێهاتوو.


